بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه...
رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
به‌داخه‌وه جارێكی تر و به شێوازێكی تر زمانی كوردی فه‌رامۆش ئه‌كرێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی ژیانی هاوبه‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی به نووسراوێكی وه‌زاری وانه‌ی كوردی له په‌روه‌رده‌ی عه‌ره‌بیدا بێ بایه‌خ ئه‌كات و رِای ئه‌گه‌یه‌نێت هه‌ر خوێندكارێك له وانه‌ی كوردی ده‌رنه‌چێت به كه‌وتوو هه‌ژمار ناكرێت.
ئه‌م هه‌وڵه جگه له‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكار ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی چواری ده‌ستوری عێراقیشه كه هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به فه‌رمیی ناساندووه.
ئه‌م پاشه‌كشه ده‌ستووریه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و له چه‌ندین بۆنه‌ی تردا رِامانگه‌یاندووه ئه‌م هه‌وڵانه نه خزمه‌تی ژیانی پێكه‌وه‌یی ئه‌كات نه هۆكارێكیشه برِوامان به به‌دیهاتنی مافه‌كانی ترمان له ده‌ستووردا زیاتر بكات.
ئێمه سه‌رباری نیگه‌رانیمان له‌م هه‌وڵانه داوای رِونكردنه‌وه‌ی برِواپێكراویش له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌كه‌ین و داوا له فراكسیۆنه كوردیه‌كانیش ئه‌كه‌ین ئه‌م خروقات و بێ بایه‌خ كردنانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به زمانی كوردی ئه‌كرێت بیانهێنێته ده‌نگ و رِێ و شوێنی یاسایی پێویست بگرنه‌به‌ر.
ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
٢٠٢٢/١٠/٧

