تورکیا لەسەر وتنی ناوی کوردستان کەسێک دەستگیر دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانیشتوەکی باکوری کوردستان لەسەر بەکارهینانی دەستەواژەی (ئێرە کوردستانە) لە لایەن تورکیاوە دەستگیر دەکرێت.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، جەمیل تاشکەسەن کە هاوڵاتییەکی شاری سێرتی باکوری کوردستانە، بەهۆی وتنی دەستەواژەی "ئێرە کوردستانە" بۆ جاری دوەم لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کراوە.

ئەو کەسە پێشتر لەسەر بەکارهێنانی هەمان دەستەواژە و بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابو، بەڵام دواتر ئازاد کراوە و لە ئێستاشدا لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیر کراوەتەوە.

جەمیل تاشکەسەن، ساڵی رابردو لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا لە کاتی سەردانی مەرال ئاکشنەر سەرۆکی ئی پارتی تورکات بۆ پارێزگای سێرت، پێی وتبو (ئێرە کوردستانە)، بەڵام لە پەرلەمانی تورکیا ئەو راستییە نکۆڵی لێدەکرێت، لەسەر بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیەش جەمیل تاشکەسەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار