په‌رله‌مانی عێراق لە بارەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم کۆدەبێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا تاوتوێی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت.
په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی١٨٩ په‌رله‌مانتار له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه.
بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە سوێندخواردنی دەستووریی ژمارەیەک پەرلەمانتار. لە بڕگەی دووەمدا تاوتوێی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌و هێرش و بۆردوومانانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 28ی مانگی رابردوو، ئێران لە رێگەی دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری کۆیە، پردێ و زڕگوێز؛ بەهۆیانەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکاندا راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردووەتەوە، "ئۆپەراسیۆنەکان تا لەناوبردنی هەڕەشە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکان و پابەندی بەرپرسانی هەرێم [هەرێمی کوردستان] بە بەرپرسیارێتیان، بەردەوام دەبن".

