پارتی گه‌لی كۆماری توركیا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئامه‌د ئاماده ده‌كات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسێكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) له‌شاری ئامه‌دی رایگه‌یاند؛ پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئامه‌د سێ كه‌س بۆ په‌رله‌مانی توركیا سه‌رده‌خه‌ن.
عه‌بدوڵا ئاتیك، سه‌رۆكی رێكخستنی پارتیی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) له‌شاری ئامه‌د، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (گازه‌ته دوڤار)ی توركی رایگه‌یاند؛ پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیادا سێ كه‌س بۆ په‌رله‌مانی توركیا له ئامه‌د سه‌رده‌خه‌ن و ئه‌گه‌ریش هه‌یه ژماره‌كه بگاته چوار كه‌س.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی جه‌هه‌په، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو رێكخستنه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) له ئامه‌د كاریكردوه له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ده‌ستی له‌و پارته كێشاوه‌ته‌وه، چوه‌ته ریزه‌كانی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، برِاوای وایه كه جه‌هه‌په كاری گرنگ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، بۆیه ئه‌و چوته ناو ئه‌و پارته‌وه.
له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا كه له‌ساڵی 2018دا به‌رِێوه‌چو، هه‌ده‌په نۆ په‌رله‌مانتار و ئاكه‌په سێ په‌رله‌مانتاری له ئامه‌ده‌وه سه‌رخست بۆ په‌رله‌مانی توركیا.

