لە خۆپیشاندانەکانی سنە سێ کەس کوژران
لە تاران مانگرتن بەڕێوەچوو
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوچو و هێزە ئەمنییەکانیش بە توندی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانەکانی شاری سنە و سێ کەس لەو شارە کوژران.
سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی شەممە مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوەچو و خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بەهۆی توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە پێکدادانی لێکەوتەوە و سێ کەسیش کوژران.
هاوکات لەگەڵ مانگرتنەکانی زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کچانی خوێندکار و گەنجان لە شارەکانی سنە و کرماشان، ئیلام، مەهاباد و بۆکان و زۆربەی شارەکانی دیکە خۆپیشاندانیان کرد.
لەگەڵ ئەو بەشە لە کوردستان بەشێکی بەرچاو لە دوکان و بازاڕەکانی تاران وەک پشتیوانییەک بۆ مانگرتنەکانە سەرتاسەرییەکان نەکرانەوە و بە وتەی میدیاکانی ناوخۆی ئێران یەکمجارە کە لە پایتەختی وڵاتەکە بەوشێوەیە دوکان و بازاڕەکان داخراون.
بۆ بینینی خۆپیشاندانهكانی سنه ئهم لینكه بكهرهوه

