سوپای پاسداران: هێرشەکان بۆ پارتە نەیارەکانمان لە هەرێمی کوردستان دوبارە دەکەینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای پاسداران هەڕەشەی دوبارەکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان و پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت بەرپرسانی هەرێم ئاگادارکراونەتەوە.

سەرچاوەیەک لە سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی راگەیاندوە؛ بە فەرمی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە لەگەڵ هەر جموجۆلێکی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوا هاوشێوەی 28ی مانگی رابردو هێرشی موشەکی و تۆپباران بۆسەر ئەو پارتانە دەست پێدەکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتویەتی: لە هێرشەکانی رابردودا بە قوڵای 150 کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تۆپخانە و موشەک و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی سوپای پاسداران هێرش کراوەتە سەر بنکە و بارەگانی پارتەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە تەسنیم بڵاوی کردوەتەوە ؛ سوپای پاسداران بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردوەتەوە بەردەوامبونی هێرشەکانی ئێران بە هەوڵەکانی ئەو بەرپرسانەوە بەستراوەتەوە بۆ راگرتنی جموجۆڵی پارتەکانی نەیاری ئێران بە پێچەوانەشەوە هێرشەکان دەست پێدەکەنەوە. لە هێرشەکانی (28/9/2022)ی سوپای پاسداران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات و پارتی پاک لە هەرێمی کوردستان 17 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٦٥ کەسیش برینداربون کە ژمارەیەک لە قوربانییەکان ژن و منداڵ بون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار