ئەمڕۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر لەسەر پێشنیازەیاسای ،بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق
بەگوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دەستپێدەکات، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان کراو خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەڕلەمان کە ٦ی تشرینی دووەم دواین ڕۆژیەتی
جێی ئاماژەیە پێکهاتەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتین بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەرلەمان، بەڵام کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان درێژکردنەوەی ماوەی ئەم خوولەی پەرلەمان بە نایاسایی دەزانن.
دەقی بانگهشێتنامەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران:.
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواس فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/١٠/٩.
به‌رنامه‌ی كار:.
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٩ به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان

