لە ماڵێک لە سلێمانی چوار کەس بە خنکاوی دۆزرانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی، تەرمی چوار کەس بە خنکاوی دۆزراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی خنکاون ئەندامی یەک خێزانن،کە لە دوێنێ ئێوارەوە ، دەنگیان نەبووە و نەچوونەتە شوێنی کارەکانیان، لەدوای چوونی کەسوکارەکەیان بۆ ماڵەکەیان دەرکەوتووە گیانیان لەدەستداوە .
هەروەها بەگوێرە وتەی نافەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێدەچێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەستدابێت، چونکە ناو ماڵەکەیان تەڕ بووە، دەڵێن شۆرتی کارەبا لە موبەریدەی ماڵەکەیان روویداوە." کەسوکارەکەشیان دەڵێن، "کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە."
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکروتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، ڕایگەیاندووە “کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، لە ماڵێکی بەرامبەر حەمامی چوارباخ، تەرمی دایک و باوک و کوڕ و کچێکیان دۆزراونەتەوە”.
وتیشی “تەرمەکانتان گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری ، تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە دیار نیە”.

