تەمەنی پەرلەمان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار درێژكرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 9/10/2022، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، تەوەری یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان دەنگدان بوو لەسەر بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان بوو بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پەسندکرا.
بەگوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دەستیپێکردوو، تێیدا دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسایەک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان کرابوو بۆ درێژکردنەوەی ئەم خوولەی پەڕلەمان کە ٦ی تشرینی دووەم دواین ڕۆژیەتی. کراو تیایدا بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تا ٣١/١٢/٢٠٢٣ خولی پێنجەمی پەڕلەمان درێژکرایەوە.
وەکو ناڕەزایەتی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان.بەشێک لە پەرلەمانتاران، بە مێزەکانی بەردەمیاندا کێشا.
هاوکات شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە.
هەروەها پەڕلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایانگەیاند: چیتر بەشداری کۆبونەوەکانی پەڕلەمانی کوردستان ناکەن و موچەش وەرناگرن.

