پۆلیسی سلێمانی: خێزانە چوار کەسییەکەی چوارباخ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکاری گیانلەدەستدانی خێزانە چوار کەسییەکەی شاری سلێمانی ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لەڕوداوێكدا چوار ئەندامی یەك خێزان بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكداو لە گەڕەكی جولەكان لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا .

وتیشی دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری ، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە .

قوربانییەكان باوك و دایك و دوومنداڵی كوڕو كچیانن بەناوەكانی

عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966

شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972

محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999

جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار