دوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشته‌كه‌ی هێنا
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٩، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١١)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، كه‌بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ی (٧٨)و مادده‌كانی (٧٩، ٨٠) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه، ڕاپۆرتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له دانیشتنی پێشووتردا له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، به‌ناوونیشان و مادده‌كانی و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران، پاشان كۆی یاساكه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگی (٨٠) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سند كرا.
یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له سێ مادده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنیشی ڕێگریكردنه له دروستبوونی بۆشایی یاسایی و به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی به‌رده‌وامیی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان له به‌رده‌وامیی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا و بۆ ته‌واوكردنی ڕێكسازییه یاسایی و كارگێڕی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و جێمتمانه و ده‌سته‌به‌ركردنی تۆماری بایۆمه‌تریی پاك و بێگه‌رد و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسیی له‌بارتر بۆ هێنانه‌دیی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگیی نیشتیمانی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له پیاده‌كردنی مافه‌كانی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لومه‌رجی ڕكابه‌ریی یه‌كسان له‌نێوان هه‌موواندا.
به‌پێی خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، كه به ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و د. سه‌یوان عه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی په‌روه‌رده و لێژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه، مادده‌كانی ( ١٦٦، ١٦٧، ١٦٨، ١٦٩، ١٧٠، ١٧١، ١٧٢، ١٧٣، ١٧٤، ١٧٥، ١٧٦، ١٧٧، ١٧٨، ١٧٩، ١٨٠، ١٨١) له پڕۆژه‌یاسای په‌روه‌رده و فێركاری، كه تایبه‌ت بوون به(حووكمه‌دارایی و گشتییه‌كان)، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پڕۆژه‌یاساكه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ كرا.
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتریان خرایه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ناوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لێژنه‌ی په‌روه‌رده و هه‌موو ئه‌وانه كرد كه پشتگیریی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌یان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد كه به‌گفتوگۆكانیان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیشی له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه و بڕگه‌كانیان كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆ كرا، خسته‌ڕوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.

