نوێنه‌ری حكومه‌ت له تاران: ئێران و هه‌رێم رێككه‌وتن كه باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات چۆڵبكرێن
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چالاكی هێزه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له‌خاكی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی تر ده‌گرێته‌به‌ر.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا رایگه‌یاندوه، نزیكه‌ی 20 رۆژ پێش ئێستا لیژنه‌ی ئاسایشی هاوبه‌ش له هه‌ولێر و تاران كۆبونه‌وه تیایدا برِیاردرا ئاسایشی سنوره‌كانی نێوانیان به‌هێز بكرێت، جه‌ختكرایه‌وه نابێت گروپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان چالاكیان هه‌بێت شاهیدی وه‌ستانی چالاكییه‌كانی ئه‌م گروپانه بوین تا چه‌ند رۆژی رابردوو كه روداوه‌كان له ناوخۆی ئێران سه‌ریانهه‌ڵدا.
ده‌باغ راشیگه‌یاندوه: له كۆبونه‌وه‌ی شانده هاوبه‌شه‌كانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختكرایه‌وه پێویسته باره‌گای گروپه كوردییه‌كان چۆڵ بكرێت، ئێمه‌ش چاوه‌رِێی جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین باره‌گا سنورییه‌كان ده‌بێ چۆڵ بكرێن، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه رایگه‌یاندوه كه رێگه نادات له‌خاكه‌كه‌یه‌وه كاری دژ به ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجام بدرێت.
ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گروپه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌یان ساڵه له‌هه‌رێمی كوردستانن توانیومانه تا راده‌یه‌ك كۆنترۆڵی چالاكیه‌كانیان بكه‌ین و پابه‌ند بین به رێككه‌وتنه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك گروپ و كه‌س هه‌ندێكجار خراپ به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی هۆشدارییه‌كان نه‌بن سه‌باره‌ت به دوركه‌وتنه‌وه له چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه حكومه‌ت ئه‌مجاره‌یان برِیارێكی جدی له‌باره‌یانه‌وه ده‌دات.
لێدوانەکەی دەباغ لە کاتێکدایە سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی داب‌و, کە ئەگەر پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیی بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دروست بکەن ئەوا هاوشێوەی 28ی مانگ جارێکی دیکە هێرش دەکرێتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو پارتە لە هەرێمی کوردستان.
لە هێرشەکانی 28ی مانگی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هەرێم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربون.

