تورکیا: ڕۆژانه ٥ هه‌زار داواکاری وه‌رگرتنی ڤیزای تورکیا له‌عێراق پێشکه‌ش ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵوێزی تورکیا له‌عێراق لە رێوڕەسمێکدا به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌نته‌ری پێدانی ڤیزای تورکیا لە ھەولێر کرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند له‌عێراق ڕۆژانه ٥ هه‌زار داواکاری وه‌رگرتنی ڤیزا پێشکه‌ش ده‌کرێت.
عەلی رەزا گونەی باڵوێزی تورکیا له‌عێراق ئاماژەی بە کردنەوەی سەنتەرەکە کرد و رایگەیاند کە بە مەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی کوالێتی کارکردنمان، ھەروەھا بۆ رێگریکردن لە بازرگانییکردن بە ڤیزاوە، ئەم سەنتەرەمان کردەوە و لەمەودوا ھەموو ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگای ئەم سەنتەرەوە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت.
باڵیۆزی تورکیا وتیشی: "لە کۆی ١٢ سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق، رۆژانە پێنج ھەزار داواکاری وەرگرتنی ڤیزا پێشکەش دەکرێت و لە وەرزی ھاویندا ئەم رێژەیەیە بەرزبووەوە بۆ حەوت ھەزار داواکاری، توانیوومانە بە باشترین کوالێتی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی ھاووڵاتییان بکەین".

