حکومهتى ههرێم ئاماری زیندانیانی ماددهی هۆشبهر ئاشکرا دهکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیاتر لە ٣ ھەزار کەس لە زیندانەکاندان.
د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بهکهناڵی (کوردسات نیوز)ی ڕاگهیاندووه: زیاتر لە ٣ ھەزار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر خراونەتە زیندان و پێویستە سەنتەرێکی چارەسەرکردن بۆ ئەم زیندانییانە بکرێتەوە.
لەبارەی زیندانییانی بادینان، دیندار زێباری وتی، داوامان لە کونسوڵخانەکان کردووە لیژنەی یاسایی بھێنن و لەگەڵ دادوەرەکانی ھەرێم دانیشتن بکەن لەسەر کەیسی زیندانیانی بادینان.
دیندار زێباری ژمارەی بێسەروشوێنبووانی شنگالی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، نزیکەی ٣ ھەزار ھاوڵاتی شنگال کە لەلایەن چەکدارانی داعش رفێندراون، تا ئێستا بێسەروشوێنن.
لەبارەی رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، دیندار زێباری وتی، ژنکوژی زیادی نەکردووە بەڵکو ھۆشیاری بۆ رێگریکردن لەو دیاردەیە زیادی کردووە.
دیندار زێباری راشیگەیاند، "ھەرێم بەراورد بە وڵاتانی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست زۆرترین ئازادی تیایە لە ھەموو ڕویەکی ڕۆژنامەنوسی و مافی مرۆڤەوە."

