هه‌سه‌ده هه‌واڵێکی تورکیا سه‌باره‌ت به‌شه‌هیدبوونی ٨ شەڕڤانیان ڕه‌تده‌کاته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بانگه‌شه‌یه‌کی دەوڵەتی تورکیا ڕه‌تده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت شەھیدبوونی ھەشت شەڕڤانیان درۆیە.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لە لێدوانێکی نوسراودا بانگەشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری ڕەتکردەوە کە گوایە ھەشت شەڕڤانیان شەهید بوون.
هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، “وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ و٩ی تشرینی یەکەمدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە لەم ڕۆژانەدا هەشت شەڕڤانمان شەهید بوون ئەم بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی ڕابردوو بەردەوام دەوڵەتی تورک شەھیدبوونی شەڕڤانانی ھەسەدە بڵاو دەکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
