بەهۆی خۆپیشاندان لە باکوری کوردستان و تورکیا 139 کەس دەستگیر کران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی خۆپیشاندان لە باکوری کوردستان و تورکیا بۆ ئۆجەلان 139 کەس دەستگیر کران
بەهۆی خۆپیشاندانەکانی یادی 24ەمین ساڵی پلانی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجەلان لانیکەم 139 کەس لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیر کران.
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛ پۆلیسی تورکیا هێرشی کردوەتەوە سەر بەشدارابوانی خۆپیشاندانەکانەکانی یادی پلانی نێودەوڵەتی بۆ دورخستنەوە و دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ژمارەیەک کەسی لە شەش شاری باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیر کردوە کە ژمارەیەکیان پەرلەمانتاری هەدەپە-ن.
پۆلیس بۆ رێگریی لە خۆپیشاندا هێرشی کردوەتە سەر گردبونەوەکانی شارەکانی رحا، جۆلەمێرگ،وان و ئامەد لە باکوری کوردستان و شارەکانی ئیزمیر و ئیستانبوڵ لە تورکیا.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە زۆربەی پەرلەمانتاران و ئەندامانی رێکخرەی خۆپیشاندانەکانی پارتی دیموکراتی گەلان لەو شارانە دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ 24 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر (9/10/1998) کە بە پلانی نێودەوڵەتیی بۆ دژایەتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە ناو دەهێنرێت، ئۆجەلان ناچار کرا خاکی رۆژئاوای کوردستان جێبهێلێت و دواتر لە 15ی شوباتی ساڵی 1999 و بە پلانێکی هاوبەشی چەند دەزگایەکی هەواڵگریی دەستگیر و رادەستی تورکیا کرا تا ئێستاش لە زیندانی ئیمڕاڵی لەو وڵاتە بەند کراوە.

