دەزگای میدیای بوار: سەرنووسەروبەڕێوبەری نوسینگەی دەزگاکە بێسەروشوێنن
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای میدیای بوار لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند پێشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە سەرنووسەروبەڕێوبەری نوسینگەی دەزگاکەیان لە کاتی گەڕانەوەیان لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بێسەروشوێن بوون.
دەزگای میدیای بوار ئەوەشی ڕاگەیاندووە پێشنیوەڕۆی یەك شەممە 9/10/2022، هەریەك لە سەرتیپ وەیسی قەشقەیی، سەرنووسەری دەزگای میدیای بوار و ابراهیم عەلی، بەڕێوەبەری نوسینی دەزگاكە بۆ كارێكی رۆژنامەوانی لە هەولێرەوە بەرەو سەنتەری شاری سلێمانی بەڕێكەوتوون. بەڵام لەكاتژمێر شەشی ئێوارەوە ژمارە مۆبایلەکانیان داخراوەو سۆراخیان نییە.
هەروەها باسیشیان لەوە کردووە، سەرباری ئەوەی هیچ وەڵامێكیان نییە. ئەوەی بۆتە جێگەی گومانی ئەوان، كاتژمێر (9:24) نۆ و بیست و چوار خولەك لە رێگەی ئەكاونتی ابراهیم عەلی، ئەكاونتێكی تركراوەتە ئەدمین لە دەزگای میدیایی بوار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك.
دەزگای میدیای بوار داوای لە هەر سێ سەرۆكایەتی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی وڵاتان لە عێراق و كوردستان لە پەیوەندیداین بۆ سۆراغی ئەو دوو هاوکارەیان.

