هاوڵاتییەک ئەمبوڵانسێک دەڕفێنێت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتییەک دوای بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکان ئەمبوڵانسێک دەڕفێنێت.
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرلە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی ١٢٢) شوفێرێک کە پێشتر کارمەند بووە بەناوی (و. ا. ص) ئامبۆڵانسێکی بردووە و هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە بەدواداچوون کرد و توانییان لە شەقامی (١٠٠ مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست بەسەر ئامبۆڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارهێنابوو، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کراوە.

بابهتی پهیوهندیدار
