محەممەد حەلبووسی و شاندی هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت گەیشتنە هەولێر

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محه‌مممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاوه‌ری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشته هه‌ولێر.
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت سەردانى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە و ئامانج لە سەردانەکە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە.
ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێتى بەرهەم ساڵح و پارتى رێبەر ئەحمەدى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار بەربژێر کردووە. هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەیەوێت دوو پارتە سەرەکییەکەی باشووری کوردستان زوو بگەنە رێککەوتن بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو پۆستە کە هەنگاوى یەکەمى پێکهێنانى حکومەتە بۆ ئەوەى بەربژێرى سەرۆکوەزیران رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانى حکومەت.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق. له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا كه 3249 كاندید بۆ 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كێبڕكێیان كرد. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له 8 ملیۆن ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شدارییان كرد

