تیرۆرستێك لە سلێمانی دەستگیركرا

3 ساڵ لەمەوپێش



شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێكی داواكراويان لە سلێمانی دەستگیركرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، كە ئەمڕۆ 10-10-2022 بڵاویكردەوە، ھێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایشی گشتیی عیراق، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێكدا لە سلێمانی، تیرۆریستێكی داواكراویان دەستگیركرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆرستە دەستگیركراوەكە، بەپێی ماددە چواری تیرۆر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای بابل داواكرابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار