كوردێك ده‌بێته بچوكترین پیاوی جیهان

3 ساڵ لەمەوپێش
گه‌نجێكی كورد به ناوی ئه‌فشین قادر زاده كه ته‌مه‌نی ٢١ ساڵه، پیَوانه‌یی باڵایی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك "بچوكترین پیاوی جیهان" ناوی له‌كتێبی گینس دا تۆماربكرێت، دریَژیی باڵای ٦٤.٧ سانتیمه‌تره.
روسیا توده‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی وه‌رزشی ئێرانی به‌نیازن ته‌واوی داتا و به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رپه‌رشتیارانی كتێبی گینس بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فشین نازناوه‌كه وه‌ربگرێت.
ئه‌فشین قادر زاده له‌گوندێكی سه‌ر به شاری بۆكان له‌دایكبووه، به‌هۆی باڵایه‌وه ناتوانێت به‌شێكی ئه‌ركه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی به‌جێبگه‌یه‌نیَت، ته‌نانه‌ت بێبه‌ش بووه له خوێندن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو كه‌سیَك بووه به‌ناوی ئیدوارد نینۆ هیرناندز كه درێژیی باڵای ٧٢.١٠ سانتیمه‌تر بووه، له‌ئێستادا ئه‌فشین هه‌وڵده‌دات ناوی له كتێبی گینس دا بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار بكات.

