هەپەگە شەهیدبوونی چوار گەریلای ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە، كە لەكاتی جیاجیا لە ناوچەی مەتینا شەهیدبوون، دەشڵێت: “ڕێپێوان لەسەر ڕێچكەیان و یادەوەریان، ئەركی سەرەكی ئێمە دەبێت.”

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی چوار شەهیدی بڵاوكردەوە، كە لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی دژی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لە مەتینا شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “لەو ڕۆژەوەی كە دەوڵەتی داگیركەری تورك دەستی بە هێرشی داگیركەری كردووە، هەڤاڵانمان شەڤین، ئارین، سوبحی و چەكدار لە گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان بۆ ئەوەی پشتگیری لە هەڤاڵانیان بكەن لەنێو چالاكیدا بوون و یەكەم گولەیان بەرانبەر دوژمن تەقاند و هەڤاڵانمان بە رۆحی گیانبازی لە كاتە جیاوازەكاندا شەهید بوون”.

هەپەگە دەشڵێت: لە هەڵوێستی ڕاهێنراودا تاوەكو بەشداریان لە شەڕدا بە شێوەیەكی گیانبازی، ئەم هەڤاڵانەمان بوون بە پێشەنگ و ڕێپێوان لەسەر ڕێچكەیان و یادەوەریان، ئەركی سەرەكی ئێمە دەبێت.

ناسنامەی شەهیدەكان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: شەڤین چەكدار

ناو و پاشناو: شەیدا ئەرەن

شوێنێ لەدایكبوون: شڕنەخ

دایك و باوك: سوبحیە و عومەر

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ \ مەتینا

******

ناسناو: ئارین ئارمانج

ناو و پاشناو: مزگین ئەرەن

شوێنێ لەدایكبوون: ئایدن

دایك و باوك: یڵدز و ئەمین

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ \ مەتینا

******

ناسناو: سونحی تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: یڵماز بەشالتی

شوێنێ لەدایكبوون: ئەدەنە

دایك و باوك: نەعیمە و ناسر

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢| مەتینا

******

ناسناو: چەكدار جانفەدا مەد

ناو و پاشناو: ئەنوەر چەلیك

شوێنێ لەدایكبوون: ئەدەنە

دایك و باوك: فاتم و ماهیر

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ \ مەتینا

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی كوردی وڵاتپارێز و لە خانەوادەی هاوڕێكانمان دەكەین، كە بە تێكۆشانیان زەمینەی شەڕێكی گەورەیان لە دژی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە مەتینا خوڵقاند و بە شەهیدبوونیان فەرمانیان بە هاوڕێكانیان كرد كە زیاتر تێبكۆشن.”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار