له‌ دهۆك گەورەترین پارکی شوێنەواریی لەسەر ئاستی هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كرێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


لەلێدوانێکیدا بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک رایگەیاند: ''لە ساڵی ٢٠١٩ بە ھاوکاری زانکۆی ئودونی ئیتاڵیا چەندین کاری لێکۆڵینەوەی شوێنەوارییمان لە دەڤەری فایدە ئەنجام دا و بە نیازین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، گەورەترین پارکی شوێنەواریی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە سنووری پارێزگای دھۆک و لە ناوچەی فایدە بکەینەوە کە پێنج شوێنی شوێنەواریی گرنگ دەکەونە ناو ئەو پارکەوە کە بریتین لە شوێنەوارەکانی خنس، جەروانە، بەندەوایە، فەیدی و ئەشکەوتی ھەڵامەت. پرۆژەکە تەنیا پارک نابێت، بەڵکوو لەناو پارکەکەدا سەنتەرێکی رۆشەنبیری گەورەش دروست دەکرێت و مۆزەخانە و تابلۆی شرۆڤەکردنیشی تێدا دادەنرێت''.

بێکەس بریفکانی بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاندووە رووبەری ئەو پارکەی ناحیەی فایدە کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باشووری سەنتەری پارێزگای دهۆک دوورە، ١٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ئەو ‌شوێنەوارەی دۆزراوەتەوە لە ١٣ نەخشی ھەڵکۆڵراو پێکدێت، ھەر نەخشەیەک درێژیەکەی چوار بۆ پێنج مەترە و بەرزییەکەشی مەترێک و ٨٠ سم تاوەکو دوو مەتر بووە، وێنەی خوداوەند و شاکانی لەسەرە کە مێژوویەکەی بۆ سەدەی ھەشتی پێش زایین دەگەڕێتەوە کە ئەو کات کەمئاوی پەیدابووە لە پایتەختی ئاشوورییەکان لە نەینەوا، بۆیە شا سەنحاریب پێشی دوو ھەزار و ٨٠٠ سەد ساڵ ھەوڵیداوە ئاو بگەینێتە ئەم ناوچەیە و بۆ مەرامی کشتوکاڵیش سوودی لێوەربگیرێت کە درێژاییەکەی ١٠٠کم بووە و بەشێکی ئەو ئاوەش لە خنسەوە دەستی پێ کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ھەزار شوێنی شوێنەواریی لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکردووە.

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم پارکە دەبێتە مایەی ناساندنی ئەو شارستانییەتەی لە پارێزگای دھۆک ھەبووە و کەرتی شوێنەوار و کەلوپووریش دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە، چونکە بێجگە لەم پارکە ئێستا کار لەسەر چەندین شوێنی تری شوێنەواری دەکەین وەکو کنیشتی حزقێل لە گوندی شووش و دەرگای ئامێدی و قوتابخانەی قوبەھان و شوێنەواری چوار ستوون و ئێستا دەستمان کردووە بە دروستکردنی رێگای پیادە بۆ شوێنەواری چوار ستوون کە دەکەوێتە ناو گەلی دھۆک، رێگای پیادە تاوەکو کێلیەی شەداش دەگەیێنین، رێگاکە رووناک دەکەین و چوار ستوونیش نووژەن دەکەینەوە و سێکیۆرتیش بۆ دادەنیێن کە دیمەنەکێ جوانتر دەداتە شاری دھۆک و گەشتیارێکی زووریش ڕووی تێدەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار