فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای ئامێدی و ئاکرێیان بۆردومان کرد

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەرزاییەکانی چیای مەتین و سنوری گوندی سگێرێ و سەرگەلییان بۆردومانکرد، هاوکات لە سنوری گوندی زانا و کۆرتکا سەربەقەزای ئاکرێیان بوردومانکرد .
خەڵکی قەزای ئامێدی بە هاوڵاتییان وت"لە ئێستادا بوردومانکردنی سنوری قەزای ئامێدی بووەتە بە رۆژانە، بەداخەوە دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکەی تورکیا وەکوو هەموو جار سنوری گوندی سەرگەلی وسگێرێ کە تەنها چەندکێلومەترێکی کەم دوورە لە سەنتەری قەزا بوردومانکردوە، زیانی گیانی دیار نیە بەڵام هەروەک لە وێنەکەدا دیارەزیانی زۆر بەر زەوی ناوچەکە کەوتووە"
ئدریس یوسف، خەڵکی گوندی کورتکایە سەر بەناحیەی دینارتە لە سنوری قەزای ئاکرێ بە هاوڵاتی وت"دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری گوندی کورتکا و زانا بۆردومانکردوە، زیانی زۆر بە دار و ژینگەیی هەردوو گوندەکە کەوتووە"

