لە سەنتەرەکانی دڵ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ توێژێكی كۆمه‌ڵگه دەبێتە بێبه‌رامبه‌ر

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حوکمەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەنتەرەکانی دڵ چارەسەری تەندرووستی، بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، بێبەرامبەر ئەنجامدەدرێت.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی (کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) له‌گه‌ڵ (وەزارەتی تەندروستی)، پشکنین، نەشتەرگەری و چارەسەری تەندرووستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە سەنتەرەکانی دڵ بێبەرامبەر چارەسەری تەندروستی بۆ چەند توێژێکی فراوانی کۆمەڵگە دەکرێت کە ئەوانیش کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەگرێتەوە.

