تەنها لەئەمڕۆدا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەش جار گوندێکی سنوری قەزای ئاکرێ بوردومان دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز

لەدوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەش جار گوندی کورتکا لەسنوری ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ بوردومان دەکات

حەسەن سەلیم، خەڵکی گوندی کورتکایە سەر بەناحیەی دینارتە لەسنوری قەزای ئاکرێ بە هاوڵاتی وت"دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری گوندی کورتکایان تا ئێستا شەش جار  بوردومانکردوە زیانی زۆر بە دار و ژینگەیی گوندەکە کەوتووە"

هاوکات زیانی گەیاندوە بەچەند پەنجەرەیەکی ماڵان" حەسەن سەلیم ووتیشی"ئەمە یەکەم جارە فرۆکەی تورکیا لەیەک رۆژدا شەش جار سنوری گوندەکە بوردومان بکات، ئەمەش ترس و دڵەراوکێی لەناو خەڵکدا دروستکردوە"هاوکات خەڵکی گوندەکە ناتوانن سەرەدانی دەوروبەری ئەو شوێنەیە بکەن 

ئەمە لەکاتێدایە باغی سماق لە نزیک شوێنی بوردومانەکەهەن بەڵام بەهۆی مەترسی بوردومان ناتوانن بچنە ناو باغەکانیان

گوندی کورتکا زیاتر لە 50ماڵی تێدایە،ژمارەی خێزانەکان سەرووی110خێزانن، بەدووری12کێلومەتر دەکەوێتە سنوری ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار