ناو و وێنەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناو و وێنەی 30 کوژراوی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ئاشکرای دەکەن لە ماوەی 24 رۆژدا ناوی 35 کوژراو تۆمار کراوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان ناو و وێنەی 30 کەسی بڵاو کردوەتەوە کە راستەوخۆ بەهۆی گولـلەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە لە ماوەی 25 رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لانیکەم 60 کەس لەو بەشە لە کوردستان گیانیان لەدەستداوە بەڵام تەنها ناوی 35 کەس تۆمار کراوە.
دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە (16/9/2022) ناڕەزایەتیی زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە کۆی 31 پارێزگای ئێران خۆپیشاندان لە 28 پارێزگای ئەو وڵاتە بەڕێوەچو و بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە نزیکەی 190 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

