لە شارۆچکەی خانەقین ناڕەزای دژی بڕیارێکی هێزەکانی ئۆپەراسێونی دیالە، بۆ دەرکردنی هێزە ئەمنیە کوردییەکان بەڕێوەچوو.

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە شارۆچکەی خانەقین گردبوونەوەیەکی ناڕەزای دژی بڕیارێکی هێزەکانی ئۆپەراسێونی دیالە، بۆ دەرکردنی هێزە ئەمنیە کوردییەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

سەلام عەبدوڵا یەکێک لە بەڕێوبەرانی کۆبونەوەکە یاداشتێکی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و تیایدا هاتووە: بڕیاری دەرکردنی هیزەکانی سەر بە حکومەتی هەرێم لە شارۆچکەکە تۆوی دووبەرەکی و فیتنە دەچێنێت و زیان بەهەمووان دەگەیەنێت.

ئەمەس لە کاتێکدایە  لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ فەرمانیک لەلایەن سوپاسالاری عێراق عەبدولئەمیر کامل عەبدولا، دەرکراوە کە تیادا بە ناوی  فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیارێک دەرچووە تیایدا ئاماژە بەداخستنی بارەگای هێزە کوردییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێم لە شارۆچکەی خانەقین دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار