هاوڵاتی به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیرکردنى دوو رۆژنامه‌نووسه‌که‌ى بوار ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس سه‌رتیپ وه‌یسى و ئیبراهیم عه‌لی سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسین له‌ده‌زگای میدیایی بوار له‌لایه‌ن هێزێکى دژه‌تیرۆرى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌وه له‌ڕێگه‌ى کۆیه ده‌ستگیرکران، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: نه‌ده‌بوو دژه تیرۆر ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیر بکات و به‌یاساى خراپ به‌کارهێنانى مۆبایل ده‌ستگیربکرێن، سه‌نته‌ری میترۆش ده‌ڵێت: لاپ‌تۆپ و مۆبایله‌کانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو 9/10/2022 له‌نزیک بازگه‌ی ئاشتی له‌کۆیه، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس، سه‌رتیپ وه‌یسى و ئیبراهیم عه‌لی سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رى نووسین له‌ده‌زگای میدیایی بوار، له‌لایه‌ن هێزێکی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ستگیرکران.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس له‌ده‌زگاى میدیایی بوار به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: «هێزه‌که پێش هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌خته، رۆژنامه‌نووسه‌کانی بواریان له‌سه‌ر رێگایه‌کی سه‌ره‌کی ده‌ستگیرکردوون و دواتر بردوونیان بۆ ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌سلێمانی و شه‌وێک له‌زیندانی تاکه‌که‌سی زیندانی‌کراون، دواتر به‌هۆی فشار‌و کاردانه‌وه‌کانی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه، له‌نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌که‌ی بوار له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی کراون«.
به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵى 2007ى رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستان رۆژنامه‌نووس نابێت له‌سه‌ر کاری رۆژنامه‌وانی ده‌ستگیربکرێت‌و ئه‌گه‌ر سکاڵاشی له‌سه‌ربێت، ته‌نیا به‌غه‌رامه‌کردن سزا ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه وه‌ک مونا یاقو، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌کانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ سلێمانی له‌ڕۆژی 11-10-2022 ئاشکرایکرد به‌یاسای خراپ به‌کارهێنانی مۆبایل ده‌ستگیرکراون.
مونا یاقو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له سه‌رتیپ وەیسی و ئیبراهیم عه‌لی، رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگای میدیایی بوارم کرد‌و سه‌لامه‌تن و ره‌تیانکرده‌وه هیچ توندوتیژییه‌کیان به‌رامبه‌ر کرابێت».
وتیشی: «ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه دوو سکاڵایان له‌سه‌ره‌و به‌پێی مادده‌ی 15ی خراپ به‌رکارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت».
هاوکات کاروان ئه‌نوه‌ر سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسه‌که له‌سه‌ر سکاڵای یاسایی ده‌ستگیرکراون که به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری نه‌ده‌بوو ده‌ستگیربکرێن و فه‌رمانی گرتنیشیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌داخه‌وه بابه‌تی بڵاوکردنه‌وه نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت».
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌دریه ئیسماعیل بڕیارده‌ری لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌هاوڵاتی وت:»هه‌ندێک ده‌نگۆ بڵاوبووه‌وه که گوایه ته‌ندروستی ده‌ستگیرکراوه‌کان ناجێگیره، به‌ڵام من سه‌ردانم کردوون و ته‌ندروستییان جێگیره‌و هیچ شوێنه‌وارێکى ئه‌شکه‌نجه به‌ڕوخساریانه‌وه نییه، به‌و رێکاره په‌یڕه‌ویه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌کرێت به‌که‌فاله‌ت ئازادبکرێن».
هاوکات دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوەبه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێت:» هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس سه‌رتیپ وه‌یسى و ئیبراهیم عه‌لی وتیان هیچ سکاڵایه‌کیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون، له‌کاتێکدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤه و نابێت که‌سێکی مه‌ده‌نی به‌وشێوه‌یه ده‌ستگیربکرێت».
دیارى محه‌مه‌د به‌هاوڵاتى راگه‌یاند: «داواده‌که‌ین به‌زووترین کات په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ بکرێته‌وه‌و به‌که‌فاله‌ت ئازاد بکرێن، هاوکات کونسوڵخانه‌ی وڵاتان و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانماک له‌عێراق له‌سه‌ر که‌یسه‌که ئاگادارکردووه‌ته‌وه«.
وتیشى: «هه‌شت کاتژمێر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه‌و پێشیان نه‌وتوون له‌سه‌ر چی ده‌ستگیرکراون، له‌کاتێکدا ئه‌و هێزه‌ی که سکاڵاکه‌ى هه‌یه ده‌ستگیریکردوون که نابێت ئه‌وه رووبدات».
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌کاتی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه ده‌ست به‌سه‌ر دوو لاپ‌تۆپ و مۆبایله‌کانیاندا گیراوه‌و تائێستاش رێگه‌یان پێنه‌دراوه پارێزه‌ر بگرن تائه‌وکاته‌ی دادوه‌ر ده‌یانبینێت.
به‌وته‌ی یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌زگای میدیایی بوار که‌چاوی به‌دوو رۆژنامه‌نوسه‌که که‌وتووه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ناوی بهێنرێت، «له‌کاتی رفاندنیان هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسه‌که له‌لایه‌ن هێزه‌که‌ی دژه تیرۆره‌وه لێیان دراوه‌و له‌ئاسایشی سلێمانیش له‌دۆخێکی خراپدان».

