وه‌ڵامێك له‌دژه تیرۆری یه‌كێتییه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌باره‌ی تیرۆركردنی هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری دژه تیرۆر كه له‌هه‌ولێر تیرۆركرا، وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌داته‌وه.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه...
ده‌زگای دژه‌تیرۆر به توندی چه‌واشه‌كارییه‌كانی ده‌زگای پاراستنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایه ئه‌فسه‌رانی دژه‌تیرۆر تاوانبارن له تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف.
ده‌زگای دژه‌تیرۆر ھێزێكی نیشتمانی، رێكخراو، فه‌رمی، حكومی، تایبه‌ت و مه‌شقپێكراوی سه‌ربازییه و رۆڵێكی مێژوویی بینیووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت.
دژه‌تیرۆر ڕۆڵی بینیوه له پاراستنی سه‌قامگیری و به‌رقه‌راركردنی ئارامی و ئاسایش كه نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێم جێگای شانازییه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه متمانه‌پێكراو و رێزلێگیراون و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی سه‌ره‌كی بوون له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر جه‌نگی تیرۆردا.
ناوهێنانی دژه‌تیرۆر و تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن هێزێكی هه‌واڵگری چه‌واشه‌كار كه هه‌میشه له به‌ره‌كانی جه‌نگی پارێزگاری له كوردستان هه‌ڵهاتووه و سه‌ربه‌لایه‌نێكی پیلانگێری دۆڕاوی ئه‌م هه‌رێمه‌یه كه رێڕه‌وی ئاسایشیان ونكردووه و له‌بری كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان، سه‌رقاڵی داتاشینی ئه‌و سیناریۆیانه‌ن كه سیاسییه دۆڕاوه‌كانیان فه‌رمانیان پێده‌كه‌ن و ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگرییه چه‌واشه‌كاره جێبه‌جێیان ده‌كات.
ئێمه له ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌وه تێده‌گه‌ین خۆهه‌ڵقورتاندنن له كاروباری سیاسه‌تی دۆڕاو، به‌ڕێوه‌بردنی فاشیل و نۆكه‌ریكردن بۆ بێگانه و تۆمه‌تباركردنی لایه‌نێكی دیكه‌ی نیشتیمانی كه مێژووه‌كه‌ی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازییه، كاری به‌رده‌وامی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه كه ئێستا و له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌ی كه عێراقی پێداتێده‌په‌ڕێت، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ئه‌وان به‌رده‌وام بۆ په‌رده‌پۆشكردنی په‌ڵه ره‌شه‌كانیان ده‌ست بۆ سیناریۆ و پلانی دوژمنكارانه ده‌به‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بكشاندایه‌ته‌وه ئایا ئه‌مشه‌و ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاو ده‌كرایه‌وه؟ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارترن كه باوه‌ڕ به سیناریۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن له شه‌وی پێش ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
ئێمه لێره‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی روونده‌كه‌ینه‌وه:
1- ته‌واوی ئه‌و ڕووداوه‌ی له ڕێككه‌وتی (7ی تشرینی یه‌كه‌می 2022) له شاری هه‌ولێر روویداوه، به پیلانی پاراستن و تیمێكی دیاریكراو جێبه‌جێكراوه كه ماوه‌یه‌كه له‌ژێر چه‌تری به ناو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له هه‌ولێر كارده‌كه‌ن و بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامه گڵاوه‌كانیان ئاڕاسته‌كراون. چه‌ندینجار ڕامانگه‌یاندووه پێویسته پارتی و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی له مه‌رامی ئه‌و گرووپه هه‌ڵهاتووه له یاسا ئاگاداربن كه ئێستا له هه‌ولێر نۆكه‌ری بۆ وڵاتانی هه‌رێمی ده‌كه‌ن.
2- ئه‌وانه‌ی به پیلان تۆمه‌تباركراون ئه‌فسه‌ری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانن، كه ده‌بوایه بۆ ڕێزگرتن له ئه‌نجوومه‌نه‌كه و جوانتركردنی پیلانه‌كه‌یان، ڕێوشوێنی یاساییان بگرتایه به‌ر نه‌ك به شێوه‌یه‌كی چه‌ته‌گه‌ری ده‌ستگیریان بكه‌ن و ئه‌و تۆمه‌ته نامرۆڤانه‌یان بخه‌نه پاڵ. به‌وپێیه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه سه‌ر به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، له‌مه‌شدا پارتی ده‌زگا نیشتیمانییه‌كان بۆ پلانه گڵاوه‌كانیان به‌كار ده‌هێنێت.
3- سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته ڵاڵ ئه‌فسه‌ره‌كان، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ده‌زگای دژه‌تیرۆر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و دڵنیاتان ده‌كه‌ین خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیار و تێگه‌یشتووترن كه بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری سیناریۆی به‌تاڵ و بێبنه‌ماوه.
4- داواكارین بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سیناریۆكه، تیمێكی ڵسڵۆڕی بێلایه‌ن له (هێزه‌كانی عێراق، هێزه‌كانی هاوڵه‌یمانان و یه‌كێتی ئه‌وروڵا) له‌ژێر چاودێری ڵه‌رله‌مانی كوردستان ڵێكبهێنرێت و خاوه‌ندارێتی دۆسییه‌كه بكه‌ن و ته‌واوی راستییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه‌ڕوو.
5- بۆ ھه‌موولایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه ده‌زگای دژه‌تیرۆر وه‌ك ھه‌میشه له سه‌نگه‌ری ڵاراستنی خاكی كوردستان، سه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئاسایش و شكۆی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كاندا رووبه‌ڕووی هه‌ر ڵیلانێك ده‌بینه‌وه كه ئارامی و سه‌قامگیری خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه و داتاشینی سیناریۆی بێبنه‌ما له‌م ئه‌ركه ڵیرۆزه ساردمان ناكاته‌وه.
6.به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، ته‌واوی ئه‌و دانڵێدانانه ره‌تده‌كاته‌وه و هیچ كاتێك ڵێویستی نه‌كردووه ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌زگای دژه‌تیرۆر ببینن، ته‌نیا یه‌كجار و له ساڵی رابردوودا دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مموز سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ده‌زگای دژه‌تیرۆریان كردوه، سه‌ربه سه‌نته‌ری موسڵی ئاژانسی ڵاراستن و زانیاری/زانیاری بوون و له‌لایه‌ن (عقید هاوكار) سه‌رڵه‌رشتیكراون.
7.روونیشیده‌كینه‌وه ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌و ھێزه‌بووه باوه‌ڕی به ڵاراستنی خاكی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بووه و هه‌رگیز خۆی له‌به‌رڵرسیارێتی نه‌دزیووه‌ته‌وه. هه‌ر كارێكیش له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بێت بێ‌ترس و دوودڵی ده‌یكات. مێژوومان ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌یه. دووڵاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه خوێنی هیچ ڵێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رێك ناگۆڕینه‌وه به هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تایبه‌ت. هیچ شتێك له خوێنی رۆڵه‌كانمان به‌به‌هاتر نییه و له‌هیچ كه‌سێكیش خۆشنابین یاری به چاره‌نووسیانه‌وه بكات.
8. به دڵنیاییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر هێز و گرووڵێكی له‌یاسا ده‌رچوو بیه‌وێت شكۆی ئاسایشی هه‌رێم تێك بدات، به گورزێكی نیشتمانییانه‌ی كوردانه تێكی ده‌شكێنین. ئێمه داواكارین ئه‌و بارودۆخه به‌ڵێی یاسا ڕاست بكرێته‌وه ئه‌گه‌رنا به‌ڕوونی ده‌ڵێین (له‌جێی سندان قوزه‌ڵقورته).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ده‌زگای دژه‌تیرۆر-CTG

