تۆمارێکی دەنگی بافڵ تاڵەبانی بڵاودەبێتەوە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
"جارێكى تر شه‌ڕ له ئێمه نابه‌نه‌وه، چۆن ئه‌مجار شكاندمانن 100 جارى تریش ده‌یانشكێنین"
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان له تۆمارێكى ده‌نگیدا كه له دامه‌زراوه‌ى (دره‌و) بڵاوبووه‌ته‌وه قسه بۆ فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌كات له‌پاش هه‌ڵبژاردنى د. له‌تیف ڕه‌شید به سه‌رۆككۆمارى عێراق و ده‌ڵێت: "ئه‌م چه‌ند مانگه زۆر قورس بوو بۆ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و نه‌یاره‌كانمان و دوژمنه‌كانمان شه‌ڕى ئیراده‌یان له‌گه‌ڵ كردین، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه له‌م یه‌كێتیه‌ى ئه‌مڕۆ تێگه‌یشتوون، چه‌ند كاندید بێننه به‌رده‌ممان ئه‌یانشكێنین و ئه‌یانخه‌ینه سه‌ر ئه‌ژنۆ، له رۆژى یه‌كه‌میشه‌وه هه‌ر وابووه، كاك هۆشیاریان هێنا شكاندمان! ئه‌و براده‌ره‌ى تریشیان هێنا كه تا ئێستاش ناوه‌كه‌ى فێر نه‌بووم شكاندمان! هه‌ر كه‌سێكى تریشیان بهێنایه هه‌ر ده‌مانشكاند".
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا بافڵ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "باوه‌ڕ به میدیا مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت باوه‌ڕبكه‌ن سه‌یرى ده‌زگاكانى شاناز خان بكه‌ن. به‌ڵى وایه، ئێمه دوو كاندیدمان هه‌بوو، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ته‌كه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دروست بوو، سیاسه‌ته‌كه‌ى براده‌ره‌كانى تر كه ئه‌یانه‌وێت به نه‌وعێكى تر باسبكه‌ن هه‌ڵه‌یه"!
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "ئێستا ئه‌چینه‌وه بۆ لاى كاك به‌رهه‌م، ئاگاتان له خۆتان بێت، ئاگاتان له یه‌كترى بێت، ئاگاتان له د. له‌تیف ڕه‌شید بێت".
له كۆتایی قسه‌كاندا سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌شڵێت: "قه‌ت جارێكى تر شه‌ڕ له ئێمه نابه‌نه‌وه، چۆن ئه‌مجار شكاندمانن 100 جارى تریش ده‌یانشكێنین.ئه‌مجاره له كوردستان ده‌یانشكێنین. ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حزبن و ئه‌وێرن و ئه‌گه‌ر ئه‌توانن شه‌ڕى یه‌كێتى بكه‌ن با بێنه پێشه‌وه قانونێك دابنێن كه قانونى هه‌ڵبژاردن بێت و داواكارى هه‌موو حزبه‌كان بێت. هه‌ڵبژاردنێكى راستى بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌وكاتن، بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێت یه‌كێتى كێیه، ئه‌وانیش وه‌زى خۆیان ئه‌زانن"

