بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: نابێت حكومه‌تی نوێ هه‌ڵه و ئه‌زموونی رابردوو دووباره بكاته‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غدا پێشوازیكرد له محه‌مه‌د شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.
له دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی به‌رنامه، ستراتیژی حكومه‌تی نوێ و یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ پێكھێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی خزمه‌تگوزار له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا و هه‌نگاونان به‌ره‌و خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتییان.
له دیداره‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جارێكی‌تر پیرۆزبایی له محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد‌و وتی: پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد ئه‌ركی حكومه‌تی نوێیه و ده‌بێت به‌یه‌ك چاو سه‌یری گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی عێراق بكرێت، هیواشی خواست هه‌مووان به یه‌ك تیم له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان كار بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانی كرد له رابردوودا و وتی، هیوادارم حكومه‌تی نوێ به دیدگایه‌كی نوێوه به‌ره‌وه حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست هه‌نگاوبنێت، هه‌ڵه و ئه‌زموونی رابردوو دووباره نه‌كاته‌وه. كێشه سیاسییه‌كانی تێكه‌ڵی حوكمڕانی نه‌كرێت و هاوڵاتییان نه‌بنه قوربانی ململانێكان. پێكهێنانی حكومه‌تیش له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه و هه‌موومان له‌پێناو هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان پشتیوان ده‌بین.
له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ستایشی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كرد بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه نیشتمانییه و وتی، ئه‌مڕۆ هاتوومه‌ته لای براو هاوڕێ و به‌شدارێكی سه‌ره‌كی له حكومه‌تی نوێ و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتی هاوبه‌شێكی راستگۆی ئێمه‌ن و پێكه‌وه به‌ره‌و بونیادنانی داهاتوویه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێین.

