نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی دوو رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوه‌كه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان راگه‌یاند، به‌پێی ورده‌كاریه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان زانیومانه كه ده‌زگای دژه تیرۆر به‌نیازه سكاڵاكه‌ی خۆی له‌دژی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه بكێشێته‌وه.
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان راگه‌یاند: سه‌ردانی ھه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركراو سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی و ئیبراھیم عه‌لی له‌ده‌زگای میدایی بوارمان كرد كه ماوه‌ی پێنج رۆژه له ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كراون.
وتیشی: ناوبراوان له‌سه‌ر دوو كه‌یس ده‌ستگیر كراون یه‌كه‌میان ده‌زگای دژه‌تیرۆر سكاڵا كاره‌و دوه‌میان وه‌زیری دارایی ھه‌رێم.
راشیگه‌یاند: به‌پێی ورده‌كاریه‌كانی لێكۆڵینه‌وه زانیومانه كه ده‌زگای دژه تیرۆر به‌نیازه سكاڵاكه‌ی خۆی بكێشێته‌وه، بۆ كه‌یسی دووه‌میش ره‌وانه‌ی پۆلیس و دادگای سلێمانی بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: باری ته‌ندروستی ھه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه جێگیره‌و باری ده‌روونیان ئاساییه‌و داواكارین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ره‌وانه‌ی پۆلیس بكرێن و مادده‌كانیان له یاسای خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌وه بۆ بكرێت به یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی .

