بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دوو رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوه‌كه ئازاد ده‌كات
3 ساڵ لەمەوپێش
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ریگه‌یاند: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تیمی پارێزه‌رانی تایبه‌تی خۆی راسپاردووه له‌چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان كار بۆ ئازادكردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس ئیبراهیم عه‌لی و سه‌رتیپ وه‌یسی بكه‌ن به كه‌فاله‌ت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی دۆسیه‌كه رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت و دادگا بڕیاری خۆی ده‌دات.
ھاوكات بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه، سلێمانی شوێنێك نییه بۆ زیندانیكردن و ئازاردانی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران، به‌ڵكو پایته‌ختی رۆشنبیری جێگه‌یه‌كه بۆ رێزگرتن له ره‌خنه و ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ئازا و بوێره‌كان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
