هەردوو ڕۆژنامەنوسی دەستگیرکراو سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی ئازادکران
3 ساڵ لەمەوپێش
دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌یان له‌زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌فه‌رمانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ردوو رِۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركراو (سه‌رتیپ وه‌یسی) و (ئیبراهیم عه‌لی) ئازادكران.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیان رۆژنامه‌نوس ئیبراهیم عه‌لی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌نزیك كۆیه كاتێك ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراین و دراین به‌ئاسایشی سلێمانی.
وتیشی: ماوه‌ی شه‌ش رۆژه له‌ئاسایشی سلێمانین و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمی پارێزه‌رانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراین.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
