له رۆژێكدا سێ ژن له شارێكی باكوری كوردستان ده‌كوژرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرای ده‌كات له رۆژێكدا سێ ژن له‌شاری خارپێت له باكوری كوردستان كوژراون و بكوژه‌كانیشیان كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی مێزۆپۆتامیا بڵاوی كرده‌وه؛ له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌رمی سێ ژن له شاری خارپێت (ئه‌لازیغ) ره‌وانه‌ی پزیشكی داد و بنكه‌ی ته‌ندروستیی كراون و له سه‌رده‌واه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتوه بكوژی هه‌ر سێ ژنه‌كه كه‌سوكاری خۆیان بوون.
به پێی زانیاریی ئاژانسه‌كه؛ یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی (واحیده دوران)ی ته‌مه‌ن 51 ساڵ بوه كه له لایه‌ن برای خۆیه‌وه كوژراوه و یه‌كێكی دیكه له كوژراوانی ژن ناوی (حوسنیه كه‌سكینباش)ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بوه كه له لایه‌ن ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی له شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی شاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوكات، پیاوێك له گه‌ڕه‌كێكی شاری خارپێت به چه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی یاسه‌مین و كچه‌كه‌ی بریندار ده‌كات و یاسه‌مین به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و پۆلیسیش رایگه‌یاندوه هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌كوژراوه‌كه هه‌ڵاتووه.
