لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا نۆ کۆڵبەر کوژراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ماوەی  27 رۆژدا نۆ کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە بەراورد بە رابردوە کوژرانی کۆڵبەران زیادی کردوە.
پێگەی (کۆڵبەرنیوز) بڵاوی کردوەتەوە لە رۆژی (16/9/2022) تا (14/10/2022) لانیکەم نۆ کۆڵبەری کورد لە نێوان سنورەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان کوژراون.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو پێگەیە؛ چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان بانە و هەرێمی کوردستان کوژران و پێنج کۆڵبەریش لە سنورەکانی مەریوان و سەردەشت و پیرانشار و کرماشان بە تەقەی پاسەوانانی سنورەکانی ئێران کوژراون.
کۆڵبەرنیوز و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە دەسەڵاتی ئێران لە چوارچێوەی سەرکوت و چاوترسێنکردنی دانیشتوانی کورد زۆر زیاتر لە رابردو هێرش دەکاتە سەر کۆڵبەران و راستەوخۆ  تەقە لە کۆڵبەرەکان دەکرێت.
پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردبوەوە؛ دەسەڵاتی ئێران ناچاربوە هێزەکانی لەسەر سنورەکانە بۆ ناوشارەکانی رەوانە بکات بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئەوەش وای کردوە  ئەو هێزە سەربازییانەی کە لە سەرسنورەکانن زیاتر لە جاران چەک لە دژی کۆڵبەران بەکاربهێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار