هاوسەرۆکی کۆدار: گەلانی ڕۆژهەڵات و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن، بە هێزی خۆیان بۆ ئازادی تێدەکۆشن و وتیشی، ئەگەر دەوڵەتی ئێران گوێ لە گەل بگرێت ئەوا دەتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراسییانە کێشەکان چارەسەر بکات.
گوڵان فەهیم لە دیداریکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. هەزاران کەس لە جیهاندا پشتیوانی لەم بەرخۆدانە دەکەن. بەتایبەتی بە پێشەنگایەتیی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیکردن بەڕێزەوە سڵاو لە ژنان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە.
هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، ئەوەی رێگەدەدات سەرکەوتن و بەرخۆدانی تێکۆشان مسۆگەر و زامن بکرێت، یەکگرتنی گەلانە و بەردەوامیی دا وتیشی: ئەو خۆپیشاندانانە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیانپێکرد و ئەم هەڵوێستە بەرەنگارانە و تێکۆشەرانە، کە لە لایەن ژنان و گەلانەوە ئەنجامدرا، دەکرێت بڵێین، جارێکی تر هیوای ئازادی، یەکسانی، تێکۆشان و هیوای ژیانێکی پڕ لە مانای زیندوو کردەوە. بۆیە دەبینین لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ورە و ڕۆح، پەرۆشی، جۆش و خرۆشێکی گەورە هەیە، چونکە هەمووان ئازادیی خۆیان لەم هەڵوێستە خۆڕاگر و تێکۆشەرانەی گەلی ڕۆژهەڵات و ئێراندا دەبینن.
ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ژنان و گەلان لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کرد و وتی: ئەم دروشمە تەنها لەسەر یەک بنەما بەرز نەکراوەتەوە، بەڵکو هاوکات گوزارشت لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و پارادایمی ژیانێکی نوێ دەکات، بۆیە هەر چەندە ڕاپەڕین بە داخوازیی ئازادیی ژنان دەستی پێکرد، بەڵام لە بنچینەدا ڕاپەڕینی داخوازیی ئازادی کۆمەڵگایە، ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرکەوتنێکە لەسەر بنەمای هەموو کۆمەڵگا، واتە ئەوە کراوە بە ئامانج. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. هاوکات لە بەهاریی عەرەبی، کە لە ساڵی ٢٠١٠ – ٢٠٢٢ لە وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد گۆڕانکاریی بەرچاو ڕوویاندا. ئەمڕۆ هەمان شت لە پێشەنگایەتیکردنی ژنان دا لە ڕۆژهەڵات و ئێران دەبینین. وەک دەزانرێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا گەنجێکی تونسی خۆی لە دژی دەسەڵات سوتاند. لەوانەیە کەسێک بێت، بەڵام لە ئەنجامدا لە بەرامبەر دەسەڵاتدا جەستەی خۆی سوتاند. گەل لە دژی دەسەڵات داوای ئازادیی خۆیان دەکەن و بۆ ئەوە ڕادەپەڕن. هەرچەندە لە وڵاتانی عەرەبیدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوویدا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتدا ئازادی ژن و کۆمەڵگا ڕووی نەدا گۆڕانکاری لە سیستم دا ڕووی نەدا.
گوڵان فەهیم ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن، کە داواکارییەکی تاکلایەنە بەس نییە. بۆ ئەم مەبەستەش بەگشتی لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا، داوای گەلان بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر بنەمای ئازادی بەرەوپێش دەڕوات. ڕژێمی ئێران توانیی ئەو خۆپیشاندان و ڕاپەڕینانە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدران، سەرکوت بکات، تا ڕادەیەکیش ئەنجامێکی بۆ خۆی لێوەرگرتن، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەدا، بەهۆی ئەوەی، کە هەموو نەتەوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەک دەنگی تێدەکۆشن و بەش و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ناڕەزایی خۆیان لە دژی ڕژێمی ئێران دەردەبڕن، ئەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریەکی زۆر گرنگ.
لە قسەکانیدا هاوسەرۆکی کۆدار باسی لەوەشکرد: ئەگەر ئەمڕۆ هەموو بەشێكی كۆمەڵگە جێگای خۆیان لەخۆپیشاندان و چالاكیە ناڕەزایەتیەكاندا دەگرن، دەبێت بزانین كە ئەوە بەهۆی قەبوڵ نەكردنی رژێمی ئێرانە. وەكو نموونە، ژن، گەنج، كرێكار، مامۆستا، خوێندكار هەموویان لەو رژێمە ناڕازین. مرۆڤ دەتوانێت بڵێ كە هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە نارازیبوونێكی زۆر گەورەیان لەبەرامبەر بە رژێم هەیە.
هاوسەرۆكی كۆدار بەبیریهێنایەوە كە دەوڵەتی ئێران جارێكی تر هەوڵدەدات ناڕازیبوونەكان بەهێزە دەرەكیەكانەوە ببەستێتەوە و بەو شێوەیە دەیەوێت هێرشەكانی بۆ سەر رەوایەتی پێ بدات.
فەهیم ووتیشی؛ پێویستە بزانین، ئەو تێكۆشانەی ئەمڕۆكە بەناڕازیبوون و بڕیاری ئازادی گەل گەیشتووەتە ئاستێك، لەبەر ئەوەش گەل ئەمڕۆكە بە جەسارەت و ئازایەتی پڕ مەزننەوە لەكۆڵان و لەسەر شەقامەكان تێدەكۆشێت. گەل دەیەوێت ئەنجامێك بەدەست بهێنێت و بۆ ئەوەش تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەكات و زۆر قۆربانی دراوە. بەڵام گەلەكەمان دەزانێت كە سەركەوتن بەبێ قوربانی بەدەست نایەت. ئەو تێكۆشانەی گەل، زۆر بەنرخە و لەگەڵ خۆشیدا سەركەوتنی مەزن بئافرێنێت.
هاوسەرۆكی كۆدار دەستنیانشی كرد كە بابەتی هەرە گرنگ و ئەساسی لەو سەرهەڵدانەشدا ئەوەیە كە گەل لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پشت بەهیچ هێزێك نابەستن و رایگەیاند؛ بەپێچەوانەی ئەوە پشتی بەهێزی خۆی بەستووە و لەسەر ئەساسی زانابوونی پاراستنی خۆیی تێكۆشانی جەوهەری خۆی دەكات. گەل هیچ كاتێك رێگەی توندوتیژی تاقی نەكردۆتەوە، بەڵام كاتێك رژێمی ئێران چارەسەركردنی كێشەكان بەبنەما نەگرێت، گەلیش بۆ ئەوەی داواكاری خۆی بداتە قەبوڵكردن، ماف و ئازادی خۆی بەدەستبخات، چ شێوەیەك لەتێكۆشان پێویست بكات بەگوێرەی ئەوە تێدەكۆشێت. بۆیەش تێكۆشان و بەرخۆدان و رێبازی چالاكی گەل رەوایە. ئەگەر رژێمی ئێران لەسەر رێبازی چارەسەركردن راوەستەی كردبا یا خود رای گەلی بەئەساس وەربگرتبا، دەتوانرا كێشە و پرسەكانی گەل بەشێوەی دیموكراتیك چارەسەر بكردبا.
