كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم: نیگه‌رانین له‌ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له ده‌ستگیركردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌تۆمه‌تێك كه په‌یوه‌سته به‌كاری ڕۆژنامه‌نوسیانه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان
بره‌ودان به دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگه‌یاندن له كاره هه‌ره له پێشه‌كانی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكان له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. ئه‌و كاره له پێشانه به شیوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به دیدێن له ڕێی كاردكردنه‌وه له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌و پێكهاتانه‌ی به‌پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون و ڕێكخراوه دینیه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ هاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دڵنیابوون له‌وه‌ی كه بنه‌ما و به‌ها دیموكراسیه‌كان بناغه‌ن بۆ میدیای ئازاد و ئازادی كۆبونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌و ڕێگرتن له توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون و لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی له توندوتیژی دژی ژنان تێوه‌گلاون.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نیگه‌رانه له ده‌ستگیركردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌تۆمه‌تێك كه په‌یوه‌سته به‌كاری ڕۆژنامه‌نوسیانه‌وه. نیگه‌رانیه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌شه كه باس له ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌بێ هۆ و به‌بێ دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌و هه‌روه‌ها په‌لاماردان و هه‌ڕه‌شه و یانیش پشكنینی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانیان به بێ هه‌بوونی فه‌رمان ده‌كه‌ن. به‌هه‌مان ڕاده نیگه‌رانی ئه‌وه‌شین كه هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی دیاریكراو، به‌تایبه‌تیش ژنان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ن كه به‌پێی پێویست نوێنه‌رایه‌تی نه‌كراون، رێگه‌یان پێنادریت به‌شداری كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی ڕه‌سمی بكه‌ن و یانیش زانیاری یاسایی دژیه‌كیان پێده‌درێت كه ئاسته‌نگ ده‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی خۆ تۆماركردنیان.
چاوه‌ڕوانیمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ده‌ستهێانی زانیاریه بۆ هاندانی به‌رپرسیارێتی و به‌هێزكردنی توانای ڕۆژنامه‌نوسان بۆ به‌ده‌ستهێانی زانیاری له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه.
