نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كلیلی سه‌قامگیریی عێراقه

3 ساڵ لەمەوپێش
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی بیست و حه‌وتی زانكۆی دهۆكدا به‌شدار بوو و وتاریكی ده‌رباره‌ی خوێندن و په‌روه‌رده ئاراسته‌ی ده‌رچووان و ئاماده‌بووان كرد.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ده‌رچووان و پێویستیی بازاڕی كار هاوسه‌نگ نین و ڕه‌نگه هه‌مووان نه‌توانن زوو كار بدۆزنه‌وه، به‌ڵام نابێ ده‌رچووان بێهیوا ببن، به‌ڵكو ده‌بێ به‌رده‌وام تواناكانیان پێشبخه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بتوانن خۆبه‌خشانه له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار بكه‌ن تا باشتر خۆیان پێبگه‌یه‌نن و شانسی دۆزینه‌وه‌ی كاریان زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها به بیری ده‌رچووانی هێنایه‌وه هه‌رگیز وا بیر نه‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوكردنی زانكۆ ئیتر پێویستی و هه‌وڵدانیان بۆ فێربوون كۆتایی دێت، چونكه فێربوون و فراوانكردنی ئاستی زانین و تێگه‌یشتن دنیانبینیی مرۆڤ، هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت و تاكو مرۆڤ زیاتر بزانێت، باشتر له‌وه تێده‌گات كه هێشتا زۆری ماوه بزانێت. بۆیه پێویسته ده‌رچووان به‌رده‌وام ئاستی فێربوون و زانین و شاره‌زایییان به‌رزتر بكه‌نه‌وه و ببنه چرایه‌ك بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ریان.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشكه‌وتنی خێرای زانست وته‌كنه‌لۆژیا وای كردووه ژیانیش زۆر خێرا پێشبكه‌وێت، ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی سه‌رده‌م پێشكه‌وێت و خۆی نوێ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه وه‌ك تاكه‌كه‌س ئه‌ركی ئێوه‌یه و وه‌ك سیستمی په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنیش ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه: ئه‌مه بۆ ئێمه پێویستییه‌كی ژیانییه و وه‌ك پێشتیرش گوتوومانه كلیلی سه‌ركه‌وتن، سیستمێكی باشی په‌روه‌رده‌یه. چونكه به ته‌نیا سیستمێكی باشی په‌روه‌رده ده‌توانێت ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر و گه‌شتر و باشتر بكات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بنیات بنێت و گوتی: زانین و زانست و فێربوون، هێزێكی له‌بننه‌هاتووه، ئه‌و هێزه‌ی كه ئێستا و داهاتوومان ده‌پارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان هێشتا زۆر كار ماوه له كوردستان بكرێت و ده‌بێ له زۆر باری جیادا بنیات بنێین، هه‌ر له بنیاتنانی مرۆڤ و مرۆڤسازییه‌وه تا ده‌گاته سوودوه‌رگرتن له هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانی وڵات. بایه‌خدانی زیاتریشی به خوێندنی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه و كۆلێژی پیشه‌یی به پێویست زانی.
بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیی نێوان بازاڕی كار و بواره‌كانی خوێندنیش، دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ سێگۆشه‌ی (حكوومه‌ت ـ بازاڕ ـ زانكۆ) پێكه‌وه هاریكار و هه‌ماهه‌نگ بن. هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستیی سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندیی سروشتی و مرۆیی و پته‌وكردنی ژێرخانی كشتوكاڵی، گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و بایه‌خدان به كار و بزنسی ئۆنلاین كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌بێ وانه و په‌ند له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرن، حكوومه‌تی نوێی عێراقیش ده‌بێ دۆخی وڵات واقعیانه و وه‌ك خۆی ببینێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه‌ی به كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.

