هاوپەیمانان و هێزە کوردەکانی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەدژی داعش ئەنجام دا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان بەمەبەستی دەستگیر کردنی شانە نووستووەکانی داعش بەڕێوە برد.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژە داعش لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی شانە نووستووەکانی داعش لەو ناوچەیە بەڕێوەبردووە.
هەربەگوێرەی راپۆرتی ئەم رێکخراوە کە چاودێڕیی پێشهاتەکانی سووریا دەکات، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هاوپەیمانان و هێزە کوردییەکانی سووریا بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی ناوچەکانی ئەلحەواجی و ئەلساحەیل ئەنجام دراوە و لەم ئۆپەراسیۆنانەدا چەند ئەندامێکی داعش دەستگیر کراون.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هۆکاری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بە هەوڵی جددی داعش زانی بۆ ڕێکخستنی شانە نهێنییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور.

