لە سێ مانگدا 17 گەریلا بە چەکی کیمایی تورکیا گیانیان لەدەستداوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا دەکات کە لە سێ مانگی رابردودا بە چەکی کیمایی گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت؛ لە شەش مانگدا سوپای تورکیا نزیکە دو هەزار و 500 جار هێرشی کیمایی ئەنجام داوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاوی کردەوە بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا بە چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی جودی لە هەرێمی کوردستان کە نزیکن لە سنورەکانی باکوری کوردستان 17 گەریلا گیانیان لەدەست داوە.

لە ماوەی رابردودا هەپەگە ناسنامەی 27 گەریکلای خۆی ئاشکرا کردبو کە بە چەکی کیمایی سوپای تورکیا گیانیان لەدەست دابو. هەپەگە داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردبو کە رێگریی لە تورکیا بکەن چەکی کیمیایی بەکار نەهێنێت. بە پێی ئامارێک کە پێشتر راگەیەنراوە، سوپای تورکیا لە شەش مانگی رابردودا دو هەزار و 467 جار چەکی کیمیایی لە دژی هەپەگە بەکارهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار