٤١ ڕۆژنامەنوس لە ئێران دەستگیرکراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ٤١ ڕۆژنامەنوس کە دەیانیان ژنن لە زیندانەکانی ئێران دەستگیرکراون.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور  ڕایانگەیاندووە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران بەکاردەهێنرێن وەک هۆکارێک بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و سەرکوتکردنیان  هەر بۆیە  داوا دەکەن بە زوترین کات سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو ئازادبکرێن و کۆتایی بە سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین بهێنرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە کە نیلۆفەر حەمیدی، یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووس کە کوشتنی ژینا ئەمینی ئاشکراکرد دەستگیرکراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ئێراندا ٤١ ڕۆژنامەنووس کە دەیانیان ژنن، زیندانی و دەستگیرکراون و دۆسییەکانیان لە دادگادایە”.

هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە لە ئێران  “دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەوەش بە زیندانیکردنی ٤١ ڕۆژنامەنوس”.

ئەمەش لەکاتێکدایە خۆپیشاندانەکانی ئێران پێی ناوەتە ٣٣ هەمین ڕۆژییەوە و تائێستا بەردەوامی هەیە و چەندین کەس تیایدا کوژراو بریندار کراون هەروەها ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر دەستگیرکراون .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار