بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک دوو کەس برینداربوون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەوروبەری کاتژمێر9 ئەم شەو ئۆتۆمبێلێک لەناوەندی شنگال تەقیەوە بەوهویەوە دوو کەس برینداربوون .

سەرچاوەیەک لە پولیسی شەنگال تایبەت بە هاوڵاتی  وت" دەوروبەری کاتژمێر 9ی ئەم شەو ئۆتومبێلێک لەجوری ئۆپڵ ئومێگا لەناوەندی شەنگال تەقییەوە بەهۆیەوە ،دوو کەس برینداربوون، کەسێک پێیەکی خۆی لەدەستداوە ئەوەی تر برینەکەی سەختە بە پێی ئەو زانیاریانەی لە نەخۆشخانە بە ئێمە گەیشتووه، بەهیچ شێوەیەک فرۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلەکەی نەکردوە بە ئامانج بەڵکو پێشتر مین رێژکراوەو و دواتر تەقیوەتەوە"

ئەو سەرچاوەیەی پولیسی شەنگال ووتیشی" پولیس دەستی کردوە بە لێکوڵینەوە لەسەر روداوەکە بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێک بەدەست ئێمە نەگەیشتووە، تا لێکوڵینەوەکان تەواو نەبن ناتوانین هیچ کەس و لایەنێک تۆمەتباربکەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوەو ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای شنگال کردۆتە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار