نوێنهری مامۆستایانی وانهبێژ: بههۆی داواكارییهكانمان بووین بهتاوانبار
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
عهمار عهزیز
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هاوڵاتی"بەهۆی داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ بووین بە تاوانبار.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ی وت" دوێنێ سێشەممە ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٢ لەسەر داوای مافی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەلگەکانی تاوانی هەرێم (مديرية تحقيق الادلة الجينائية للأقليم) کراین بەمەبەستی پەنجەمۆرکردنمان (طبعه و صبعه) دیارە تاوانێکی گەورەمان ئەنجام داوە نەوت و خالە سنوورییەکانی ئەم وەڵاتەمان دزیوە بەندە و مامۆستا کارزان فیزیک دوای ئەم پەنجە مۆرەمان بوینە خاوەن (سابقە جرميە)"
عەلی رەئوف ووتیشی "ماف لە ژیاندا دەسەنرێت ، نادرێت ، هەزار پەنجە مۆرمان پێبکەن ئێمەش بەردەوام دەبین لە کاری نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژ ، تاوەکو رووح لە لاشەمان مابێت بەڵێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ"

