ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان 17 ئەندامى داعش دەستگیر دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری شارۆچکەى تەبقا ئەنجامداوە.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکات، لەو ئۆپەراسیۆنەیاندا 17 ئەندامی شانەکانی داعشیان دەستگیرکردوە کە چەک و تەقەمەنی و پاسپۆرتیان پێبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رونی کردوەتەوە دوای لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە کاریان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار