زیاتر له 1000 پارچه مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌چه‌مچه‌ماڵ ته‌قێنرانه‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌مڕۆ به‌رواری ١٩-١٠-٢٠٢٢ له‌سه‌ر داواكاری ڕێكخراوی ( MAG ) بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، ھه‌روه‌ھا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محسن شێخ عبدلكریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مینی سلێمانی له لایه‌ن تیمی ته‌قاندنه‌وه ( EOD ) ی سه‌ربه به‌شی تیمه‌كانی مینلابه‌ری ده‌ستی و ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئه‌و ئه‌ركه به چاودێری تیمه‌كانی دڵنیایی جۆری. كه له گوندی تاوێر به‌رزی ناحیه‌ی ته‌كییه‌ی جه‌باری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ژماره له مین و ته‌قه‌مه‌نی كه بریتی بوو له ٦٩ مینی V69 و ٥١٥ مینی VS50 و ٣٣ مینی TS50 و ٢ مینی Type72 دژه كه‌س و ٤٨٦ دانه ته‌ره‌قه‌ی مین و ٣ گوله هاوه‌ن ١٢٠ ملم و ١ گوله هاوه‌نی ١٠٠ملم و ٧ گوله هاوه‌نی ٨٢ ملم و ٣٧ گوله هاوه‌نی ٦٠ ملم و ٢ گوله تۆپی ١٠٥ ملم و ١٦ گوله‌ی ٥٧ ملم و ١ گوله كاتێۆشای ١٠٦ ملم و ٥ گوله‌ی RPG و ١ نارنجۆكی ده‌ستی و ١ فیوزی PD له گه‌ڵ بڕێك مین و UXO ی تر كه له‌ڕۆژانی ڕابردوودا گواسترابوونه‌وه به مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌یان ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان له‌ناوبران كه بریتی بوون له ٤ مینی V69 و ٢ مینی VS50 و ٨ مینی VST و ١ گوله هاوه‌نی ٨٢ ملم و ٩ گوله هاوه‌نی ٦٠ ملم و ٢ گوله فاس و ٦ نارنجۆكی ده‌ستی و ٧ دانه فیوزی PD سه‌رجه‌می ئه‌م مین و ته‌قه‌مه‌نییانه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا زۆر به‌ھێز و سه‌ركه‌وتوودا له‌ناوبران.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی
M -SMAC

