نەتەوەیەکگرتوەکان: 68 کەس لە سوریا بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیا نەخۆشیی کۆلێرا لە سوریا زیاد دەکات .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند؛ كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی روباری فورات کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دانیشتوانی سوریا هەیە و 68 کەسی خەڵکی ئەو وڵاتەش بە کۆلیرا گیانیان لەدەستداوە
ستیڤان دۆجارێك، وتەبێژی فه‌رمی ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند؛ به‌پێی ئاماره‌كانی رۆژی 14 تشرینی یه‌كه‌می رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، 15 هەزار و 823 حاڵه‌تی گومانلێکراوی توشبون به نه‌خۆشی كۆلێرا له سوریا تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ تا ئەو رۆژە 807 حاڵه‌تی توشبون به نه‌خۆشیەکە تۆماركراوه و 68 كه‌سیش بەوهۆیەوە لە سەرتاسەری سوریا گیانیان له ده‌ستداوه.
دٶجارێک لە بارەی هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە باسی لەوەکرد، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا به هۆی دابه‌زینی ئاستی روباری فورات و وشكه ساڵی، هۆكای زیادبونی حاڵەتەکانی کۆلێرایە .
لە لایەکی دیکەشەوە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان هۆشداریی دەدات لە گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەوە بوەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی ناوچەکانیان

