دەمیرتاش: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانە دژی مرۆڤایەتی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەمیرتاش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە شەڕی دژی پەکەکەدا بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەقەڵەمی دەدات و دەڵێت؛پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆن نابێت لەسەر ئەو وێنانە بێدەنگ بن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە کە لە زیندانی ئەدیرنە بەند کراوە،لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانیەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە شەڕی پەکەکەدا بیستوە.

ئەو نوسیویەتی؛ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ دیاریی بكرێت، پێویسته‌ شاندێكی سه‌ربه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تی بچێته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌. دەمیرتاش وتوشیەتی: پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆن ناتوانن لە بەرامبەر ئەم وێنانە بێدەنگ بن، تێپەڕاندنی بە بێدەنگی، داننانە بە تاوانەکە، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە هەر هۆیەکەوە بێت تاوانێکی گەورەیە لە جیهان.

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە جەختی لەوە کردوەتەوە کە حکومەتی پارتی داد و گەشە(ئاکەپە) وپارتی نەتەوەپەرەستی (مەهەپە) سنور نانسێت و دەشڵێت: با بۆ ساتێکیش کەس لەبیری نەچێت کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانە دژی مرۆڤایەتی، ئەوانەی تاوانێکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن بە دڵنیاییەوە لەبەردەم دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆدا لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار