هاوڵاتیی زانیاریی لەسەر دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە لە سلێمانی بڵاو دەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک ئەندامی هەدەپە لە شاری سلێمانی دەستگیر دەکرێن و سەرچاوەیەکیش بە هاوڵاتی راگەیاند؛ ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا ئەو ئەندامانەی هەدەپەی دەستگیر کردوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردوە هەشت ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە کە لە شاری سلێمانی نیشتەجێبون سەرجەمیان لە چەند شوێنێکی جیاواز دەستگیرکراون.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هەشت ئەندامەی هەدەپە خەڵکی باکوری کوردستانن و بەهۆی فشارەکانی حکومەتی تورکیا رویان لە شاری سلێمانی کردوە و نیشتەجێی شارەکەبون.
هاوڵاتی ناوی ئەو هەشت دەستگیرکراوی ئەندامی هەدەپە بڵاو دەکاتەوە کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە دەستگیرکراوە.
ناوی ئەو ئەندامانەی هەدەپە کە لە سلێمانی دەستگیر کراون:
مەشروک چیفتەچی
ئیرسۆی یەڵماز
حەسەن کاچار
محەمەد سۆیلەر
سەروەت ئاکدەنیز
شەوقی یەڵدرم
موراد توراک.

بابهتی پهیوهندیدار
